ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی پەروەردە ئاهەنگی کۆتاییهاتنی خولی زستانە سازدەکات.

ڕۆژی هەینی ٢٢٣/٥/١٩ بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگی کۆتایی هێنان بەخولی زستانەی منداڵانی سازکرد کە ماوەی پێنج مانگ بەردەوام بوو، لەکۆتایدا تاقیکردنەوەی فێرخوازانکرا و بڕوانامەی بەشداریکردن بەگشت فێرخوازان بەخشرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن فێرخوازی خول(یوسف ٳسماعیل علی)، پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن جێگری بەرپرسی  لق(د.حسێن محمد نوری)، بڕگەیەکیتری ئاهانگەکە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک بوو لەلایەن فێرخوازانی خولەکە، وەلەکۆتایدا بڕوانامە و خەڵات پێشکەش بە فێرخوازان و مامۆستایانی خولەکەکرا.