ئینستتوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی پەروەردە ئاهەنگێک ساز دەکات.

ڕۆژی پێنج شەممە  ٢٠٢٣/٥/١٨ بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار  هەستا بەئەنجامدانی ئاهەنگێک بۆ ئەو بەشداربووانەی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی سورەی الملک و زیکرەکانیان ئەنجامدابوو کەلەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕاگەیەندرابوو لەدەڤەرەکە، سەرەتای ئاهەنگەکەم بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن(محمد عبداللە) دواتر وتەی جێگری بەرپرسی لق پێشکەشکرا لەلایەن (د.حسێن محمد نوری) لەپاشاندا چەند وتە و ئامۆژگاریەک پێشکەش بەبەشداربووانکرا لەلایەن(م.عبداللە دەروەکۆتری)، وەلەپاشاندا چەند وتە و ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بە پڕۆژەکە پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی بەشی پەروەردە (م.مەلیحە زاهیر) ، لەکۆتاییدا دوانزە کەس لەیەکەمەکان خەڵاتکران و بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا .