ئینستتیوتى ژیار لقى سلێمانى بەشی پەروەردەی لق پانێڵێک بۆ بانگخوازانی هەندەران ساز دەکات.
بەشی پەروەردەی لقی سلێمانی ژیار پانێڵێک بۆ بانگخوازانی هەندەران ساز دەکات.
شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە بەروارى 09/05/2023 بەشى پەروەردەى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار، هەستا بە ئەنجامدانى پانێڵێک بە ناونیشانی (دیدێک بۆ واقعی ڕەوەندی کورد لە هەندەران) بۆ چەند بانگخواز و کەسایەتییەکى کوردیى دانیشتووى هەندەران.
بەشداربووان و تەوەرەکانى پانێڵ:
- تەوەری یەکەم: پرسى خێزانى | م. کاروان دارتاش
- تەوەری دووەم: پرسى پەروەردە | م. ئەبووبەکر عەبدول
- تەوەری سێیەم: پرسى خوێندن | د. عومەر عەلی
- تەوەری چوارەم: پرسى ناسنامە | م. موحەممەدى گڵاسگۆ
جێگەى ئاماژەیە پانێڵەکە گرنگیەکى تایبەتى خۆى هەبوو کە خۆى دەبینیەوە لە باسکردنى ژیانى كۆمەڵگەى ڕۆژئاوایی و ڕەوەندى کوردیی لەو کۆمەڵگەیەدا لە دیوى پەیڕەوکردنى ئایینى پیرۆزى ئیسلام و جێبەجێبوونى پایە ئیمانییەکان و ئاستى چاکەکاریی و خێردۆستى.
هەروەها لە بەشێکى دیکەى پانێڵەکەدا، باس لە ئەرکە گرنگەکانى خێزان کرا لە ڕۆژئاوا و، چۆنێتى بەڕێکردنى ژیانى ئاسایی خێزانیی و، جێبەجێکردنى فەرمانەکانى خوا و لانەدان لە پایە گرنگەکانى شەریعەتى ئیسلامیی و، ئەو مەترسیی و هێرش و هەڕەشانەى کە دەبنە هۆکارى تێکدانى شیرازە و قەوارەى خێزانیی کۆمەڵگەى ڕۆژئاوایی و، بە تایبەت کوردانى ڕۆژئاوا.
شایەنى باسە یەکێکى تر لە تەوەرەکانى پانێڵەکە، باسى لە پرسى پەروەردە دەکرد، کە تا چەند گرنگە هەڵوەستە لەسەر پرسى پەروەردەى ئافرەت و منداڵ و چینەکانى کۆمەڵگە بە گشتیی بکرێت.
هەروەها لە یەکێک لە تەوەرەکانى پانێڵکەدا باس لە خوێندن لە ئەوروپا کرا، سوود و زیانەکانى خوێندن لە وڵاتانى ئەوروپیی لەلایەن مامۆستایەکى زانکۆوە شرۆڤە کرا. پاشان باس لە پرسى ناسنامە کرا کە چەند گرنگە مرۆڤ لە غوربەت و کۆمەڵگەى ئەورووپیدا شوناس و ناسنامەى خۆى بپارێزێت و لە دەستى نەدات و، شانازى بە ئایین و نەتەوەى خۆیەوە بکات.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.