لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار ئەڵقەى خەتمى قورئانى پیرۆز کۆتاییهات.
ئەڵقەى خەتمى قورئانى پیرۆز لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار کۆتاییهات.
لە درێژەى کار و چالاکییەکانیدا بەشى ئافرەتانى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا پرۆژەیەکى ناوازەی ڕاگەیاند بە ناونیشانى: (کۆکردنەوەی پاداشت لە خزمەت قورئاندا) کە تایبەت بوو بە درووستکردنى ئەڵقەى قورئانی و خەتمکردنى قورئانى پیرۆز لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆزدا.
جێى ئاماژەیە پرۆژەکە بە بەشداریی ژمارەیەکى بەرچاو لە ئافرەتان بەڕێوەچوو و ڕۆژانە دەورى قورئانى پیرۆزیان دەکردەوە وەکو توانیان هەموو قورئانى پیرۆز خەتم بکەن.
شایەنى باسە ئەم پرۆژەیە بۆ کەسانێک ڕاگەیەندرابوو کە دەیانەوێت لە خزمەت قورئاندا بن و بیکەنە سایە و سێبەرى ژیانیان.
لە کۆتایی پرۆژەکە هەریەک لە بەڕێزان: م. نەرمین موستەفا ئەندامى دەستەى کارگێڕى ژیار و م. خاتون عەبدوڵڵا بەرپرسى بەشى کارگێڕى لقى سلێمانى وتەى خۆیان پێشکەشکرد و دەستخۆشیان لە بەشداربووەکان کرد و پێکەوە دوعاى کۆتایی پرۆژەکە و خەتمکردنى تەواوى قورئانى پیرۆزیان خوێند.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.