ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی زانستی سیمینارێک سازدەکات.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (١١-٥-٢٠٢٣) بەشی کاروباری زانستی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز: (پ.ی.د.بەختیار نجم الدین) لەژێر ناونیشانی: (پرسە پزیشکییە نوێیەکان لە ڕوانگەی شەرعەوە)، لەسەرەتای سیمینارەکەدا وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی لق (م.عبداللە حمد رسول)، پاشان سیمینارەکە پێشکەشکرا، لە سیمینارەکەدا باس لەو پرسە پزیشکییە نوێیانەکرا کەلەناو کۆمەڵگەدا باون وەک نەشتەرگەری جوانکاری، وە لە کۆتایی سیمینارەکەشدا بەشداربووان پرسیار و تێبینیەکانیان ئاڕاستەکرد.