ئینستتیوتی ژیار لقی تەق تەق خولێکی دروومان ڕێکدەخات.
بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی تەق تەق هەستان بە ڕێکخستنی خولێکی خەیاتی کە زیاتر لە 12 ئافرەت بەشداریان کرد بەسەرپەرشتی (شەیدا احمد عومەر) بۆ بڕین و درومانی جلوبەرگی شەرعی (عەزیەو عەبای دوو پارچە و سەرپۆشی ئافرەتان)، وە خولەکە 6 هەفتەی خایاند.
شایانی باسە بەژداربوان سودێکی زۆریان بینی و دەست خۆشیان هەبوو بۆ ڕێکخەرانی ئەم خولە بەسودە و هیوای بەردەوام بوونی ئەم جۆرە چالاکیانەیان خواست.
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار.