ئينستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر خولی (الطلاق في الشريعة الإسلامية)ى بەڕێوەچوو

لە لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار خولی (الطلاق في الشريعة الإسلامية)ى بەڕێوەچوو 


ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (2022/2/3) بەشی زانستی بە ھەماھەنگی بەشی بانگەواز لە لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی ھەستان بە ئەنجامدانی خولێکی یەک ڕۆژەی زانستی بۆ مامۆستایانی ئایینی شاری هەولێر بە ناونیشانی (الطلاق في الشریعة الإسلامیة).

خولەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی دەستی پێکرد، تاوەکو ٤:٠٠ ئێوارە، خولەکە لەلایەن بەرپرسی بەشی زانستی (د.سیروان شێروانی) و بەرپرسی بەشی بانگەواز (د.پشتیوان سابر) بەڕێوەچوو، سەرەتای خولەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک بوو لەلایەن بەڕێز: (م. صدر الدين باليسانى)، دواتر وتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی لقی ھەولێر (د.سلێمان ئاکرەیی) پێشکەشکرا و دواتر و ڕونکردنەوەیەک لەبارەی خولەکە لەلایەن: (م. صلاح شێروانی) پێشکەشکرا، دواتریش ھەر یەک لە مامۆستایانی بەڕێز بابەتەکانییان پێشکەشکرد کە پێکھاتبوون لە:

لە چوار تەوەر پێکھاتبوو کە ئەمانە بوون:

١/ (الطلاق وتطبیقاته في عصر النبي والخلفاء الراشدين) لە پێشکەشکردنی بەڕێز: (د. خالید گەردی).

٢. (الطلاق في المذاهب الاربعة والمجامیع الفقهیة المعاصرة) لە پێشکەشکردنی بەڕێز: (پ. د. مەحمود زمناکۆ).

٣. (الإفتاء في الطلاق) لە پێشکەشکردنی بەڕێز: (پ. د. ئەحمەد بالیسانی).

٤. (ڕێژەی تەڵاق لەدادگاکان، هۆکار و چارەسەر)  لە پێشکەشکردنی بەڕێز: (د. بەکر قادر).


لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین درا بە مامۆستایانی پێشکەشکار و بڕوانامەی بەشداربونیش بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو.