ئینستتیوتی ژیار لقی ( تەق تەق ) هەڵسا بە ڕێکخستنی خولێکی خێزانی

لە ڕێکەوتی ( ١٩ / ١ /٢٠٢٣ )لقی ( تەق تەق )ی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی  خولێکی خێزانی یەک ڕۆژی ڕێکخست بۆ بەڕێز ( د. محمد سینەمۆکی ) جێگری دووەمی بەرپرسی ئینستتیوتی ژیار و ڕاهێنەر (مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا) ئەندامی دەستەی کارگێڕی ، لەژێر ناونیشانی ( پایەکانی خێزانی ئاسوودە ) کە تیایدا ژمارەیەک خێزان لە شارە جوانەکەی تەق تەق بەشدار بوون ، بابەتەکانی خولەکە بریتی بوون لە ( بونیاتنانی پایەکانی خێزانی ئاسوودە ،  گفتوگۆی خێزانی ، زمانەکانی خۆشەویستی )

کەماوەی خولەکە (3)کاتژمێری خایاند و لە خولەکە توانرا سود بە (30)خێزانی ناوچەکە بگەیەنرێ 

شایەنی باسە بەژداربوان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و هیوا خوازبوون لەم جۆرە کاروچالاکیانە لە سنورەکە زۆر بێت. 


ڕاگەیاندکاری لقی تەق تەق