ئینستتیوتی ژیار لقی تەق تەق سیمینارێک ساز دەکات
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 28-2-2023 بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی تەق تەق هەڵسان بە سازکردنی سمینارێک بۆ (م. شەونم احمد عمر) دەربارەی (پاراستنی خێزان)
کە لە سیمینارەکەدا باس لە گەورەیی شکۆی خێزان لەکۆمەلگا و چۆنیەتی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیان و پاراستنی خێزان و پەروەردەیەکی تەندروستی منداڵ کرا
سەرەتا سیمینارەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک دەستێکرا و
دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م.زبێدە ئەحمەد)ەوە پێشکەشکرا
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەق