ئینستتیوتی ژیار بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕین پێشبڕکێیەک ئەنجامدەدات.
ڕۆژی شەممە بەرواری 29_4_2023 بەشی پەروەردەی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی سوورەی الملک و زیکرەکانی ڕۆژانە کە لەمانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیەندرابوو، لەسەرەتادا وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی لق (م.عبداللەحمد رسول) وە باس لەگەورەیی زیکرەکان کرا، پاشان پرسیارەکان بۆ بەشداربووان ڕونکرایەوە لەلایەن بەرپرسی بەشی پەروەردە (م.مەلیحە زاهیر)، شایەنی باسە چەند چینوتوێژێکی جیاواز بەشداری پێشبڕکێیەکەیانکرد.