لقی شارەزووری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی پەروەردەیی ساز دەکات

ئینستیوتی ژیار لقی شارەزوور ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٤/٣/٢٠٢٣

سێ سیمیناری لە لایەن (م.حەسیبە عبدالقادر) سازکرد

باس لە چەند ڕەوشتێکی گرنگ کرا لەوانە :

١.ئەو ڕەوشتانە کامانەن کە پێویستە منداڵەکان جێبەجێی بکەن لە کاتی نان خواردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا

٢. ئەو ڕەوشتانە کامانەن پێویستە منداڵەکان جێبەجێی بکەن لە کاتی نان خواردن لە ڕێستۆرانت.

٣.ئەو ڕەوشتانە کامانەن پێویستە منداڵەکان ئاشنای بن لە کاتی بازاڕکردن  

ئامانج لەم سیمینارانە منداڵ ئامانەتێکە ئەگەر بە جوانی پەروەردەی نەکەین سبەی لە قیامەت پرسیارمان لێدەکرێت و مەحاسەبە دەکرێین لەسەریان،خێزان بە یەکەم ژینگەی کۆمەڵایەتی دادەنرێت کە منداڵ لە ناویدا هەنگاوە سەرەتایەکانی فێربوون دەست پێدەکات.،گرنگە خێزان زۆر بە وریایی و شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیدا بکات ڕێگەی دروستی پەروەردە کردن بگرێتە بەر.