سەردانی کردنی وەفدێکی ژیار بۆ لقی کۆیە و دەستەی تەق تەق

لە ڕێکەوتی ٧ / ١١ / ٢٠٢٢ شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. موحەممەد سینەمۆکی و د. شێرزاد عبدالوهاب جێگرانی سەرۆک و د.خالید گەردی بەرپرسی بەشی زانستی ژیار و م.یاسین زەنگەنە بەرپرسی بەشی کارگێڕی وکاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان   لقی کۆیە و دەستەی تەق تەقی ئینستتیوتی ژیاریان بەسەر کردەوە کە هەردوو بەرپرسی لق و دەستە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی هەردوولا و زۆرێک لە مامۆستانی بەشی پەروەردەی لق و دەستە ئامادە بوون تیایدا جەنابی پرۆفیسۆر د. خالد محمد صالح ناساندنێکی تەواوی ئینستتیوتی ژیاری کرد بۆ ئامادەبوان لەڕووی پێگەو مەودای کارکردن و ئاماجەوە بەگوێرەی پەیڕەوی هەموارکراو ، پاشان دەستکرا بە گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەکان لەلایەن ئامادەبوان ، بەخۆشحاڵیەوە وەڵامی سەرنج و پێشنیارو تێبینیەکان درانەوە ، سوپاس بۆ خوای گەورە دیدارێکی پڕ سودو سەرکەوتوانە بوو