ئینستتیوتی ژیار لقی کۆیە هەستا بە ئەنجامدانی سیمینار

ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی کۆیە
هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز:
مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا حسن
لەژێر ناونیشانی: هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان
بە ئامەدە بوونی فێرخوازان کە تێیدا  باسی چەندین خاڵی گرینگی کرد دەربارەی هەڵوەشانەوەی خێزان و چۆنیەتی مامەڵی نێوان هاوسەران ، وەهەروەها پێویستە هاوسەران چ ڕەفتارێک بنوێنن لەلای منداڵەکانیانەوە ، ئەو بەڕێزانەی ئامادەبوون سوودێکی زۆریان بینی لە قسەکانی مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا حسن و ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی بۆ سیمنارەکەی مامۆستا

وە هەروەها هەڵساین بە ئەنجامدانی سیمنارێک بۆ بەڕێز :
د.محمد سینەمۆکی
لە ژێر ناونیشانی: وێستگەکانی سەرکەوتن
کە تێیدا مامۆستا باسی چۆنیەتی هۆکارەکانی سەرکەوتنی کرد و هانی فێرخوازانی دا  کە هەوڵدەن بۆسەرکەوتن و چۆنیەتی بە دەست هێنانی ئامانجاکانیان لە ژیان و کۆڵنەدان تا گەیشتن بەئامانج
لە ڕۆژی شەممە
بەرواری 2022/10/8