ئینستتیوتی ژیار لقی کۆیە هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی

لە ڕێککەوتی 2023/3/14 ڕۆژی سێشەممە ئینستتیوتی ژیار لقی کۆیە هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر ، بۆ سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانی   هەروەها دەستەی خوشکانیش  ، فێرخوازان توانیان سوودێکی زۆر لەم گەشتە زانستیە ببینن و  کتێبی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن ، وە لەکاتی گەڕانەوە هەریەکێک لە فێرخوازان کورتە باسێکیان دەربارەی ئەو کتێبە باس کرد کە هەڵیان بژاردبوو .