ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ د. بەختیار تاڵەبانی تایبەتی بە ئەندامانی لق لە ژێر ناونیشانی
ڕۆژی سێشەممە 28/12/2021 ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ د. بەختیار تاڵەبانی تایبەتی بە ئەندامانی لق لە ژێر ناونیشانی "گەڕان بە دوای ووزە" دا سازکرد. تەوەرەی یەکەم: باسی ووزەی کرد لە کوێیە؟ سەرچاوەکەی کامەیە، ڕوونیکردەوە کۆرپەلە لە فیتڕەتەوە وزەی هەیە، بەڵام دەبێت گەشەی پێبدات و سوود لە وزەکانی دیکە وەربگرێت، بۆیە وزە لەگەڵ کۆمەڵ و خێزان و خزم و کەس و دەوروبەردایە و پێویستە کەس لە کەس بێمنەت نەبێت.
تەوەرەی دووەم: ووزه لەچیدایە؟ زۆرترین وزە لە خۆشەویستیدایە، ڕق و کینە ووزە دادەبەزێنێ
تەوەرەی سێهەم: ووزە چۆن پەیدا دەبێت؟ لە ڕێی وشەوە پەیدا دەبێت، وشەی خۆش و گونجاو.
تەوەرەی چوارەم: چۆن ووزە وەربگرین؟ لەڕێی گفتوگۆوە، لە ڕێی سەفەرەوە،
ئایا ووزە خەزن دەکرێت؟ بەڵێ لەڕێی هاوڕێ وە، لەڕێی یادگارییەوە وەکو وێنە و باسکردنی یادگاریی، باسکردنی ساتە خۆشەکان، بەڵێندان پێویستە بەڵێن لەڕێی نووسراوی واژووکراوەوە بێت هەتا لە نێوان هاوسەرانیش. وزە نابینرێت بەڵکو هەستی پێدەکرێت.