ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر( 82) سەبەتەی خۆراک بەسەر ژینگە پاێزانی قەڵادزێدا دابەشدەکات:
بەرواری 15-4-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 24-ڕەمەزانی 1444 دوای نوێژی عەسر، لقی پشدەر هەستا بەدابەشکردنی (87) سەبەتەی خۆراک بەسەر کرێکارانی ژینگە پارێزی قەڵادزێ، کە لەلایەن کەسێکی خێرخوازەوە دابینکرابوون، خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە، بەئامادەبوونی بەرپرسی لق (م.خالید خدر )و (مامۆستا بیلال قەڵادزەیی و مامۆستا موحەممەد ئەحمەد مەمەند) ئەندامانی ئەنجوومەنی لق، سەرەتا لەلایەن بەڕێز (مامۆستا بیلال قەڵادزەیی)یەوە وتەیەک پێشکەشکرا، پاشان دەستکرا بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراکەکە بەسەر یەکە یەکەی کرێکارەکاندا، وێڕای دوعای زۆریان بۆ خێرخوازەکە دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر، هەموویان بەدڵ خۆشیەکی زۆرەوە گەڕانەوە ماڵەوە.