ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی دوو سیمینارو ئێوارەخوانێک بۆ ژمارەیەک لە هاوسەرە نوێیەکان ئەنجام دەدات.

بەشی هۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار دوو سیمینارو ئێوارەخوانێک بۆ ژمارەیەک لە هاوسەرە نوێیەکان ئەنجام دەدات.


ڕۆژی هەینی ١٤/٠٤/٢٠٢٣ بەرامبەر بە ٢٣ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی بەشی هۆشیاری خێزان لە لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازکردنی ئێوارەخوانێک بۆ ژمارەیەک لە هاوسەرە نوێیەکان.

لە درێژەی چالاکییە نموونەییەکانیداو لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خێزان و کۆمەڵگەی کوردیی، بەشی هۆشیاری خێزان هەستا بە کۆکردنەوەی ژمارەیەک خێزانی نوێ و سازکردنی دوو سیمینار بە مەبەستی پەروەردەیەکی درووستی خێزانی و ڕوونکردنەوەی هەنگاوە گرنگەکانی خێزانی تەندرووست و کارکردن لەسەر هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان لە هەر لەمپەر و قۆناغێکی ناڕەحەت و ناجۆر کە دێتە پێشیان.


شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا 26 هاوسەر بەشداربوون و دیاریی تایبەتی لقی سلێمانی پێشکەش بە هەموو خێزانە بەشداربووەکان کرا.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە دوو سیمینار لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: د. بەختیار تاڵەبانیی بە ناونیشانی: خاڵەکانی سەرکەوتنی ژیان. و د. موحەممەد سینەمۆکیی بە ناونیشانی: زمانەکانی خۆشەویستی پێشکەشکران.


جێی باسە مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی و ئەندامانی ئەنجومەنی لقی سلێمانیی و ئەندامانی بەشەکانی لق بەڕێوەچوو.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.