ئینستتیوتى ژیار لقى سلێمانى گوڵەکانى ژیار لە لقى سلێمانى چالاکیەکى تایبەت بە مانگى ڕەمەزان ڕێکخست
گوڵەکانى ژیار لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار چالاکیەکى تایبەت بە مانگى ڕەمەزان ڕێکخست.
ڕۆژى دووشەممە 12ى ڕەمەزان بەرامبەر بە 2023/04/03، خولى گوڵەکانى ژیار لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار چالاکیەکى تایبەت بە مانگى پیرۆزى رەمەزان ئەنجامدا.
چالاکییەکە پێکهاتبوو لە ڕوونکردنەوەى چۆنیەتى جێبەجێکردنى ئەو ئەرکانەى کە لە مانگى پیرۆزى رەمەزاندا دەکرێت منداڵان ئەنجامى بدەن.
مامۆستایانى خولەکە بەشێوەیەکى ناوازە باسیان لە ئاکار و ڕەوشتى بەرزى منداڵانیان کرد لەم مانگە پڕ بەرەکەتەدا و ئەوەیان ڕوونکردەوە کە دەکرێت: منداڵان گیانى هاوکارى خۆیان دەرخەن لەم مانگەدا و یارمەتیدەر و هاوکار و دەستبارى دایک و باوک و برا و خوشک و هاوڕێیانى خۆیان بن و، قسەى نەشیاو و جوڵەوى ناپەسەند ئەنجام نەدەن و خۆیان فێرى زیکرى خواى پەروەردگار و نوێژ و قورئان خوێندن و ئادابى جوان بکەن.
جێگەى ئاماژەیە باسى گرنگى ئاشنایەتى پەیداکردنیان کرد لە ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ و هاوەڵانى و، هەروەها باسى چۆنیەتى ڕۆژووگرتنى ئەندامانى جەستە کرا و، هەروەها مزگەوتى پێغەمبەرى خوا ﷺ نیشانى منداڵەکان درا.
بەشى ڕاگەیاندنى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار