ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ئێوارە كۆڕێک و بەربانگێک ساز دەکات

لقی سلێمانی ژیار ئێوارە كۆڕێک ساز دەکات.


ڕۆژی دووشەممە ١٢ی رەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ کۆچی بەرامبەر بە ٠٣/٠٤/٢٠٢٣ میلادی، لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازکردنی ئێوارە کۆڕێک و بەربانگێک بۆ ئەندامانی لق و فێرخوازانی ئەکادیمیای زانستخوازان و خولە هەمیشەییەکانی وەکو خولی تەفسیری قورئانی پیرۆز و زانستەکانی و، خولی فیقهــ و بنەماکانی.


شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێک پێشکەشکران لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: پ. د. خالید موحەممەد ساڵح و ئەندازیار عوسمان و د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح و د. ناسیح فەتاح ئاروزەریی.


میوانان و فێرخوازەکان دڵخۆشبوون بەم چالاکییەو سوپاسی لقی سلێمانییان کردو و هیوای سەرکەوتن و هەنگاوی گەورەتریان خواست.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.