ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشداری ئێوارە خوانێکی لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.
ڕۆژی پێنجشەم بەرواری 13-4-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ 22-ڕەمەزانی 1444 لەسەر بانگهێشتی لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لقی پشدەر ئامادەی ئێوارە خوانێک بوو لە لقی یەکگرتووی پشدەر، کە بۆ ڕێکخراوە خێرخوازی و پەروەردەیی و کۆمەڵێ کەسایەتی کە لەدەڤەری پشدەر خزمەت بەخەڵکی دەکەن ساز کرا، پاش بەربانگ و نوێژی تەراویح ڕێوڕەسمی خەڵات و ڕێزلێنانیاندا بەهەموو ئەو ڕێکخراوو کەسایەتیانەی کە بەشداربوون لەو ڕێوڕسمە، شایانی باسە وەفدی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوو لە بەرپرسی لق ( خالید خدر و پێنج ئەندامی ئەنجومەنی لق) زۆر بەڕێزەوە لەلایەن بەرپرسی لق و ئەندامانی لقەوە پێشوازی گەرمیان لێکراو پاش ڕێوڕەسمەکە زۆر بەرێزەوە بەڕێکران. شایانی باسە ڕێوڕەسمەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.