ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سی و یەکەمین دیداری کتێب ئەنجام دەدات.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩/ ٤/ ٢٠٢٣ لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار سی و یەکەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو، سەرەتای دیدارەکە بە ئێوارە خوانێکی ڕازاوە دەستیپێکرد، دواتر خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبی "تاريخنا المفتری عليه"ی زانای بانگخوازو ناسراو د. یوسف قەڕزاوی کرا.
ئەم کتێبە لەلایەن بەڕێز "ئیکرام کەریم" وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی، کتێبەکە لە چوارچێوەیەکی ئەکادیمیدا نەنوسراوە بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی باسی ڕاو بۆچوونی چەند نووسەرێکی مسوڵمان و ڕۆژهەڵاتناسی کردووە لەڕووی ڕەخنەیی و خستنەڕووی مێژووی مسوڵمانان.
لە دیدارەکەدا دەستەبژێرێکی بەرچاو لە مامۆستا و ئەکادیمی نووسەرو خوێنەر بەشداربوون و بە شێوەیەکی چڕوپڕ بەشداریی گفتووگۆی ناوەرۆکی کتێبەکەیان کرد.
بڕگەی ئەدەبی بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە بریتی بوو لە قسەی خۆش و خوێندنەوەی شیعر.