ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی گەنجان ئێوارەخوانێک سازدەکات.

ڕۆژی هەینی 7-4-2023 میلادی  بەرامبەر 16رەمەزانی 1444 کۆچی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە سازکردنی ئێوارە خوانێک بۆ بەشێک لەمامۆستایان و ئەندامان، لەپاشاندا سیمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن( د.بەختیار تاڵەبانی) لەژێر ناونیشانی (چۆن کۆمەڵگا بگۆڕین)لەسیمینارەکەدا باس لە ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستا و پەروەردەکارانکرا لە گۆڕینی کۆمەڵگا، لەدوای کۆتایی هاتنی سیمینارەکە بەڕێز (د.بەختیار تاڵەبانی) هۆڵی کاراتی ژیاری بەسەرکردەوە لەڕانیە، وەکۆمەڵێک وتەی پێشکەشکرد، لەکۆتایدا بەشی گەنجانی لقی ڕاپەڕین سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی بەڕێزیانکرد.