ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمینارێک بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزە ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی بەرواری 7-4-2023 میلادی بەرامبەر 16رەمەزانی 1444 کۆچی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزە، لە سەرەتای سیمینارەکەدا چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن بەڕێز (یوسف عوسمان) خوێندرایەوە، پاشان سیمینارەکە پێشکەشکرا لەلایەن بەڕێز (د.بەختیار تاڵەبانی) لەژێر ناونیشانی (خۆئامادەکردن بۆ بەکەلۆری و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز).