ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێک بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزە ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی 7_4_2023 کە هاوکاتە لەگەڵ(16 ی رمضان 1444)کۆچی بەشی گەنجان، سیمینارێکی تایبەت بە پۆلی (12) لەژێر ناونیشانی (خۆئامادەکردن بۆ بەکەلۆری بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز) بۆ بەڕێز (د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) لەهۆڵی ڕۆشنبیری لە قەڵادزێ سازکرد.
شایەنی باسە (د.بەختیار) زۆر بەوردی باسی چۆنیەتی شێوازی تەندروست بۆخوێندن و بەدەست هێنانی نمرەیەکی بەرز کرد، وە خوێندکارانی ئامادەبووش دەستخۆشیان هەبوو بۆ ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانەو هیوایان خواست لەبەردەوامبوونیان لە دەڤەرەکە.
جێی ئاماژەیە زیاد لە (150) فێرخوازی ئامادەیی لە هەر دوو ڕەگەز ئامادە بوون.