ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی پەروەردە ئێوارەخوانێک سازدەکات

ڕۆژی یەکشەممە 2-4-2023  بەرامبەر 12رەمەزانی 1444 کۆچی بەشی پەروەردەی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە سازکردنی ئێوارە خوانێک بۆ بەشێک لە فێرخوازانی خولی درێژ خایەنی پڕشنگی قورئان.
خولی پرشنگی قورئان یەکێکە لەوخولانەی کەماوەی چوار ساڵە بەردەوامی هەیە و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن(م.مەلیحە زاهیر) تیایدا وانەکانی (تجوید ، تفسیر ، حفز ) دەخوێندرێت.