ئەڵقەى خەتمى قورئانى پیرۆز لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار بەڕێوەدەچێت.
ئەڵقەى خەتمى قورئانى پیرۆز لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار بەڕێوەدەچێت.
لە درێژەى کاروچالاکییەکانیدا بەشى ئافرەتانى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا پرۆژەیەکى ناوازە ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانى: (کۆکردنەوەی پاداشت لەخزمەت قورئاندا) کە تایبەتە بە درووستکردنى ئەڵقەى قورئانی و خەتمکردنى قورئانى پیرۆز لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆزدا.
شایەنى باسە ئەم پرۆژەیە بۆ کەسانێک ڕاگەیەندراوە کە هەمیشە و بەردەوام دەیانەوێت لە خزمەت قورئاندا بن و بیکەنە سایە و سێبەر و ڕێپیشاندەرى ژیانیان.
جێى ئاماژەیە پرۆژەکە دەستپێکردووە و بە بەشداریی ژمارەیەکى بەرچاو لە ئافرەتان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە جزمێک لە قورئانى پیرۆز دەخوێندرێت.
لە ئێستاشدا هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشدار بێت دەتوانێت پەیوەندى بکات بە ژمارە تەلەفۆنى: 07730152125.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار