دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێکی سازکرد (چۆنیەتی خوێندنی تەندروست و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز).

دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێکی سازکرد

ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٣/٣/١٠ دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێکی بۆ بەڕێز (پ.ی.د.بەختیار تاڵەبانی) سازکرد. لەژێر ناونیشانی (چۆنیەتی خوێندنی تەندروست و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز). سەرەتای سیمینارەکە چەند ئایەتێک لەقوئانی پیرۆز خوێنرا لەلایەن بەڕێز (م.عبداللە زرار فەقێ).پاشان دەستکرا بەپێشکەش کردنی سمینارەکە کەتیایدا  دکتۆر تیشکی خستە سەر ئەوخاڵانەی کەدەبنە هۆی ئەوەی قوتابی نمرەی بەرز بەدەست بهێنێت و شێوازەکانی خوێندنی تەندروستی بۆ قوتابیان خستە ڕوو، شایەنی باسە لە سیمینارەکە بەڕێوەبەر و توێژەری کۆمەڵایەتی چەند قوتابخانەیەک ئامادەبوون، وە زیاتر لە ۳۰۰ قوتابی قۆناغی ئادەیی کەزۆربەیان پۆلی ۱۲ بوون بەشداربوون لەسیمینارەکە. وەلەکۆتایی سیمینارەکە ڕێزوسوپاسی دەستەی شەقڵاوەی ژیار ئاراستەی دکتۆر بەختیار کرا.

ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار