ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی پانێڵى حەوتەم و کۆتایی پڕۆژەی خێزانسازی، بە ئەنجام گەیاند.
بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار پڕۆژەی خێزانسازی، بە ئەنجام گەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023/03/16 لە لقی سلێمانی ئینستتیوتى ژیار، لە درێژەی كار و چالاكییەکانیدا بەشی ھۆشیاری خێزانی پانێڵى حەوتەم و کۆتایی لە پڕۆژەی (خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) لە ژێر ناونیشانی: (تێڕوانینی ئایین بۆ پرسی خێزان و قەیرانی دارایی) بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە بە میوانداری هەریەک لە بەڕێزان: (د. موحەممەد سینەمۆکی) و (د. ئەبوبەکر پێنجوێنی) بەڕێوەچوو، دوو بابەتیان بە ناونیشانەکانى (تێڕوانینی ئایین و کلتور بۆ پرسی خێزانسازی) و (کاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر کێشە خێزانییەکان) پێشکەشکرد.
جێگەى ئاماژەیە ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەى پانێڵەکە بوون و لە کۆتاییدا پانێڵەکە زیاتر دەوڵەمەند كرا بە گفتوگۆ و دەربڕینى بۆچوون و سەرنجەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە، هەروەها درعی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پێشکەشکاران و بەڕیوەبەری پڕۆژەکە کرا و بڕوانامەی بەشداربوونیش بەخشرا بە ئەو بەشداربووانەی زۆرترین ئامادەبوونیان تۆمار کردووە.
شایەنى باسە پڕۆژەی (خێزانسازیی - ئاستەنگ و چارەسەر) پێکهاتبوو لە حەوت پانێڵ و لە حەوت ڕۆژى جیادا پێشکەش کران لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار کاتژمێرى (02:00)ى پاشنیوەڕۆ بە بەشداری چەندان مامۆستا و ڕاھێنەری بە توانا لە بواری خێزانسازییدا.
جێگەی ئاماژەیە بەشی هۆشیاری خێزانی لەسەر ئاستی ڕێکخراو بە بەشێکی کاریگەر و پڕ چالاکی دادەنرێت و زیاتر جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ژیانی هاوسەرگیریی و خێزانیی دەکاتەوە و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بە کاری خۆی هەستاوە و لە ئێستادا خۆشبەختانە ئەکادیمیای ڕاوێژکاریی خێزانیی ڕاگەیاند و بڕیارە ئەم ئەکادیمیایە زۆرێک لە خێزانە کوردییەکان لە خۆبگرێت بە ڕێنمایی کردنی گەنجان لە کچان و کوڕان پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری و هەروەها پێش جیابوونەوە و لێکترازان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان بدات.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار