لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار، بەشداری مەڕاسیمى کردنەوەى سەنتەرى پزیشکى زاد دەکات.
لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار، بەشداری مەڕاسیمى کردنەوەى سەنتەرى پزیشکى زاد دەکات.
ڕۆژى چوارشەممە 2023/03/15 ڕێکخراوى زاد بۆ ژیانەوەى ئادەمیزاد لە مەڕاسیمێکى شایستەدا مزگێنى کردنەوەى سەنتەرى پزیشکی زادى ڕاگەیاند، لە یەکەم هەنگاویدا سەنتەرەکە دوو یەکەى پزیشکى کردووەتەوە کە خۆیان دەبیننەوە لە (یەکەی چاودێریی ورد - یەکەی شۆردنی گورچیلە).
شایەنى باسە بەڕێز: د. موحەممەد سینەمۆکى جێگرى دووەمى سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار بە شاندێک بەشداربوون لە مەڕاسیمەکەدا کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: م. گوڵاڵە ڕەزا حەسەن بەرپرسى لق و، د. کامل شارباژێڕى بەرپرسى بەشى پەیوەندییەکان و، م. خاتوون عەبدوڵڵا بەرپرسى بەشى بەدواداچوون.
جێگەى ئاماژەیە ئینستتیوتى ژیار هیواى سەرکەوتنى بۆ کۆى پڕۆژەکانى ڕێکخراوەکە خواست و بە تایبەتیش بۆ ئەم هەنگاوە گەورەیە و بروسکەى پیرۆزبایی بۆ ڕاگەیاندنى ئەم سەنتەرە پزیشکییە پێشکەشکردن.
ڕاگەیاندنى لقى سلێمانى