ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی پانێڵی شەشەمى پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.

بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار پانێڵی شەشەمى پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.


ڕۆژی شەممە بەرواری2023/03/11 لە لقی سلێمانی ئینستتیوتى ژیار، لە درێژەی كار و چالاكییەکانیدا بەشی ھۆشیاری خێزانی پانێڵى شەشەم لە پڕۆژەی (خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) لە ژێر ناونیشانی (دیاردەی زۆربوونی قەیرەیی و جیابوونەوە - هۆکار و چارەسەر) بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە بە میوانداری هەریەک لە بەڕێزان: (م. قادر دەرەشیشى) و (م. شوکریە ساڵح) بەڕێوەچوو، دوو بابەتیان بە ناونیشانەکانى (هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە) و (دیاردەی زیادبوونی قەیرەیی) پێشکەشکرد.


جێگەى ئاماژەیە ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەى پانێڵەکە بوون و لە کۆتاییدا پانێڵەکە زیاتر دەوڵەمەند كرا بە گفتوگۆ و دەربڕینى بۆچوون و سەرنجەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە.


شایەنى باسە پڕۆژەی (خێزانسازیی - ئاستەنگ و چارەسەر) پێکهاتووە لە حەوت پانێڵ و لە حەوت ڕۆژى جیاجیادا پێشکەش دەکرێت لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار کاتژمێرى (02:00)ى پاشنیوەڕۆ بە بەشداری چەندان مامۆستا و ڕاھێنەری بە توانا لە بواری خێزانسازیی، لە ئێستادا تەنها یەک پانێڵ ماوە و بڕیارە ئەم پێنجشەممەیە لە هەمان کات و شوێندا بەڕێوەبچێت.


ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.