ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپهڕین چالاکی دیداری کتێب.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/١٦ بەشی ئافرەتانی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار دیداری کتێب ساز دەدات، دیداری ئەمجارە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی کتێبی ( مرۆڤ و پەیامداری ) لە نووسینی ( قانع خورشید)، نووسەر لە کتێبەکەدا تیشک دەخاتە سەر دۆزینەوەی مرۆڤی ناخی ئادەمیزاد و زانینی هۆکاری بوونی لەسەر زەوی و وە دۆزینەوەی پەیامی ژینی کە هۆکارە بۆ دۆزینەوەی ئارامی و ئاسودەیی.