ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری کۆنفڕانسی خۆی بەسەرکەوتووی سازدا
لە دوای زیاد لە(3 ساڵ) کارکردن و ئەنجامدانی چەندین چالاکی ڕۆژی چوار شەممە 15-3-2023 کۆنفڕانسی لقی پشدەر سازکرا.
سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێکی قوڕئانی پیرۆز دەستپێکرا پاشان لیژنەی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن دەستیانکرد بە هەنگاوەکان و دەرگای خۆپاڵاوتنیان کردەوە بۆ بەشداربووان لە کۆی (32)بەشداربوو(21) کەس خۆیان کاندید کرد، له پڕۆسەیەکی شەفافداو بە ئامادەبوونی یاساناس دوای دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان(11)براو (2) خوشک هەڵبژێردران بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی لق، پاشان لە بەشی دووەمی هەڵبژاردندا(بەڕێز م. خالد خدر إبراهیم) بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن به بەرپرسی نوێی لق هەڵبژێردرا.
لە کۆتاییدا هەر یەك له بەڕێزان م. أحمد خدر (بەرپرسی لقی پێشوو)، م. خالد خدر(بەرپرسی لقی هەڵبژێردراو)، د. أحمد محمد (بەرپرسی لیژنەی هەڵبژاردن) وتەیان پێشکەش کردو سوپاسی هەموو لایەکیان کرد کە لێبڕاوانە بەشداریان کردو ئەرکیان کێشا.
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دانیشتنی ئەنجومەنی لق بەڕێوەبچێت و بەرپرسی بەشەکان یەکلایی بکرێنەوەو دواتر هەڵبژاردن بۆ ئەندام بەشەکان ئەنجامبدرێت.