ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە ههولێر کرد
لە ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 12-3-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 20-شعبان-1444 کۆچی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار گەشتێکی بۆ خوشکانی سنووری لق ساز کرد، کە ژمارەیان (20) خوشك بوو، بە سەرپەرشتی (مامۆستا احمد خدر) بەرپرسی لق، گەشتەکە بە مەبەستی سەردانی کردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بوو لە ههولێر بۆ کڕینی کتێبی خوازراو و بینینی چەندەها دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی جیاوازی ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی، وە چەندین کەسایەتی جیاوازو نوسەرو ڕۆشنبیرو ئاشنابوون بە دابوونەریت و ئەدەب و کلتووری گەلان، لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێب.