ئینستتیوتی ژیـار لقی ڕاپەڕین کۆنفرانسی گشتی لقی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیـار بەئامادەبونی نزیکەی حەفتا ئەندامی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: (م.عبدالله حمد، م.حسین رسول، د.حسین محمد، م.طاهر، م.وریا، م.یاسین وەرتی)  ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی و (م.عبداللە دەروەکۆتری و د.کەمال بۆسکینی و د.ابراهیم عبدالرحمن) ئەندامانی دەستەی ڕاوێژکاریی و ئەندامانی لق و ئەندام بەشەکان کۆنفرانسی گشتی لق ئەنجام درا.
دوای خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز وتەی لیژنەی کۆنفرانس و وتەی بەڕپرسی پێشووی لق پێشکەش کران، پاشان وێنەی هەندێک لە چالاکیەکانی لق بە داتاشۆ پیشان دران، دواتر هەرکام لە د.کەمال بۆسکینی و م.عبداللە دەروەکۆتری چەند وتەو ئامۆژگاریەکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بڕگەیەکی تردا دەرگای سەرنج و پێشنیار بۆ ئامادەبووان کرایەوەو سەرنجەکان تۆمار کران.
له کۆتاییدا هەڵبژاردن بۆ ستافی نوێی لق و بەرپرسی لق ئەنجام درا.