ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین کۆتا سیمیناری خولی پیشەگەری پێشەنگ پێشکەش دەکات.
ڕۆژی هەینی بەرواری 10-3-2023 ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین کۆتا سیمیناری خولی پیشەگەری پێشەنگی ئەنجامدا کە لەلایەن بەڕێز (پ.د.خالید محمد صالح) پێشکەشکرا سەبارەت بە (یاساو شەریعەتی ئیسلامی)، لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر خاڵی لەیەکچوون و خاڵی جیاوازی یاساو شەریعەتی ئیسلامی، شایەنی باسە سیمینارەکە جێگەی ڕەزامەندی بەشداربووانبوو لە پاشاندا بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە بەشداربووانی خولەکەکرا.
خولی پیشەگەری پێشەنگ یەکێک بوو لەو خولانەی کە لە لقی ڕاپەرینی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوە چوو لە بەرواری (10-2-2023 تاوەکو 10-3-2023) هەموو ڕۆژانی هەینی بەڕێوە دەچوو.