ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین له‌ ژیار بیست و یەکەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.

ڕۆژی ۲۰۲۱/۱۲/۱٥ لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بیست و یەکەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.

گفتوگۆی ئەمجارە تایبەت بوو بە کتێبی (دەوری کات لە ژیانی موسوڵمانان دا).

کتێبەکە باس لە گرنگی کات دەکات لە ژیانی موسڵماندا، ئاماژە بە کوشتنی کات دەکات کە هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی بڕواداران و دوورکەوتنەوەیانە لە فەزای گشتی، تیشک دەخاتە سەر دانانی پلانی ڕۆژانە بۆ ئەوەی کات بە فیڕۆنەچێ.

نمونەی پێغەمبەران و زانایانی بە نمونە هێناوەتەوە، کات سەرمایەی مرۆڤە و 

نابێت بەکەمی بزانین، هۆکارەکانی بە فیڕۆدانی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی بڕواداران خۆیانی لێ بپارێزن.