شاندی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری یاری کۆتایی تۆپی بالەی کرد

شاندی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری یاری کۆتایی تۆپی بالەی کرد


بەرواری 2023.3.7 ڕۆژی سێ شەممە

شاندی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بەشداربوو لە یاری کۆتایی تۆپی بالە لەنێوان ( تیپی پەروەردەی شەقڵاوە لەگەڵ تیپی کۆلێژی پەوەردەی شەقڵاوە بەشی وەرزش )، لە کۆتایی تیپی پەروەردەی شەقڵاوە توانی نازناوی  ئەم پاڵەوانێتیە بەدەست بێنت بەئەنجامی (3_1) گێم..

 وە لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر تیپی یەکەم و دووەم دابەشکرا.

شایەنی ئاماژەیە کە زۆرێک لە دەزگا حزبی و حکومی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ئامادەبوون.

ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار