ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێکی خێزانی ساز دەکات
بەشی هۆشیاری خێزانی لقی پشدەر بەرواری 7-3-2023 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 15-شعبان-1444 كاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌ڕۆ،
له هۆڵی ژیاری لقی پشده‌ری ئینستتیوتی ژیار، خولی (چۆن كه‌ژاوه‌ی خێزانێكی ئاسوده دروست بكه‌ین؟)بۆ به‌ڕێز (د.محمد سینه‌مۆكی)سازکرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرسی به‌شی هۆشیاری خێزانی، پارێزه‌ر (شه‌هین محمد) وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرا، پاشان (وه‌ستا صه‌لاح)چه‌ند ئایه‌تێكی قوڕئانی پیرۆزی خوێند، دواتر بەڕێز دکتۆر محمد دەستی بە پێشکەشکردنی خولەکە کرد که ماوەی (3) کاتژمێر بەردەوام بوو.
جێی ئاماژەیە بەڕێزیان زۆر به وردی باسی (چۆن كه‌ژاوه‌ی خێزانێكی ئاسوده دروست بكه‌ین؟) كرد، ئاماده‌بووانیش بەجوانی گوێیان لێ گرت و بەشداریەکی کارایان هەبوو، دەست خۆشی زۆریان هەبوو بۆ سازکردنی ئەو جۆرە خول و چالاکیانە،
جێی باسە ژمارەیەکی زۆر لە برایان و خوشکان ئامادەی خولەکە بوون.