ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی ھۆشیاری خێزانی پانێڵی پێنجەمی پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.
ڕۆژی شەممە بەرواری 4/3/2023 بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار لە درێژەی كاروچالاكییەکانی ھەفتەی پێنجەمی لە پڕۆژەی (خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) لە ژێر ناونیشانی (شارەزابوون لەجیاوازیەكانی ژن و پیاو كێشە خێزانیەكان كەم دەكەنەوە) بەڕێوەدەبات و لەلایەن پێشكەشكاری پانێڵ خاتوو نەرمین موستەفا بەرپرسی بەشی ھۆشیاری خێزانی و پانێڵی یەكەم بە میوانداری بەڕێز «دكتۆر شێرزاد عەبدولوەھاب» لە ژێر ناونیشانی (چۆنێتی چارەسەر كردنی كێشە خێزانیەكان)و پانێڵی دووەم بە میوانداری بەڕێز (دكتۆر ملكۆ ئەسعەد) و بە ناونیشانی «شارەزابوون و مامەڵە كردن لەگەڵ جیاوازیەكانی ژن و مێرد» پێشكەشكراو ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەبوون و زیاتر بابەتەكە دەوڵەمەند كرا وسودو گرنگی ئەم جۆرە بابەتانەیان بۆ كۆمەڵگەی كوردی بە گرنگ و بەسود زانی.
(پڕۆژەی خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) زنجیرە سیمینارێكە ھەموو ڕۆژانی شەممەیەک لە بینای لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە بەشداری چەندان مامۆستاو ڕاھێنەری بەتوانا لە بواری خێزانسازی بەڕێوە دەچێت.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار