بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاۆەی ژیار سیمینارێکی سازکرد
بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاۆەی ژیار سیمینارێکی سازکرد
ڕۆژی هەینی ٢٠٢٣/٣/٣ بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوەی ژیار هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی دەستەی شەقڵاوەی ژیار بەڕێز (د.هیوا عثمان ) سازکرد . لەژێر ناونیشانی ( گەنج لەنێوان خەیاڵی بوون و ڕاستی ژیاندا) ناوبراو لە سیمینارەکەی تیشکی خستە سەرچەمکی خەیاڵی بوونی ئەمڕۆی گەنج و هۆکارەکانی و گۆڕینی خەیاڵەکان بۆ واقیع. شایەنی باسە زیاتر لە ٦٥ گەنج ئامادەی سیمینارەکە بوون ، وەلەکۆتایی دا فۆڕمی فیدباک بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا لەسەر ناوەڕۆک و ئەدای پێشکەشکار.
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار