ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوشکان، لەلایەن (م. دەشنێ زرار) لە ژێر ناونیشانی (پەلکە زێڕینەکان کێن؟)

لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/١١/١٨ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار، هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوشکان. سیمینارەکە لەلایەن (م. دەشنێ زرار) پێشکەشکرا لە ژێر ناونیشانی (پەلکە زێڕینەکان کێن؟) لە سیمینارەکەدا باسی چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەم گرووپە و چۆنیەتی گەشەکردنیان و چەند لە کوردستان بڵاوبووەتەوە و لە حاڵەت چووەتەدەرەوە و بووە بە دیاردە، وە باسی زیانی ئەم گرووپە کرا لەناو کۆمەڵگەدا.