ئینستیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی ھۆشیاری خێزانی پانێڵی چوارەمی له پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.
بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار پانێڵی چوارەمی پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.
ڕۆژی شەمممە ٢٥/٢/٢٠٢٣بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار لە درێژەی كاروچالاكییەکانی ھەفتەی چوارەمی لە پڕۆژەی (خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) لە ژێر ناونیشانی (كێشە خێزانیەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم ھاوسەرگیری تەنگەشەی دەرونی دروست دەكەن ) بەڕێوەدەبات و لەلایەن پێشكەشكاری پانێڵ خاتوو نەرمین موستەفا بەرپرسی بەشی ھۆشیاری خێزانی و پانێڵی یەكەم بە میوانداری بەڕێز «دكتۆر ئازاد علی» لە ژێر ناونیشانی (تەنگەشە دەرونیەكان و پەیوەندیان بە خێزانەوە)و پانێڵی دووەم بە میوانداری بەڕێز مامۆستا (ئامینە سدیق) و بە ناونیشانی «ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی ھاوسەرگیری» پێشكەشكراو ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەبوون و ڕاو سەرنجی خۆیان پێشكەش بە پانێڵەكە كردوو و زیاتر بابەتەكە دەوڵەمەند كرا وسودو گرنگی ئەم جۆرە بابەتانەیان بۆ كۆمەڵگەی كوردی بە گرنگ و بەسود زانی.
(پڕۆژەی خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) زنجیرە سیمینارێكە ھەموو ڕۆژانی شەممەیەک لە بینای لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە بەشداری چەندان مامۆستاو ڕاھێنەری بەتوانا لە بواری خێزانسازی بەڕێوە دەچێت.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.