ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دەستپێکی خولی پلانی ستراتیجی تاکە کەسی.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٥ بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین دەستیکرد بە خولی پلانی ستراتیجی تاکە کەسی، خولەکە لەلایەن بەڕێز (م.هێدی سعید عزیز) ڕاهێنەری باوەڕپێکراو لە ئەکادیمیای باڵوێزی گەشەپێدانی جیهانی (STGA)، ڕاهێنەری پەروەردەیی و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش دەکرێت بۆ کۆمەڵێک لە ئەندامان و فێرخوازان.