ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەردەوامی خولی پیشەگەری پێشەنگ.

ڕۆژی هەینی ٢٠٢٣/٢/٢٤ ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمیناری سێیەمی خولی پیشەگەری پێشەنگی ئەنجامدا کە لەلایەن بەڕێز (ئەندازیار عوسمان) پێشکەشکرا سەبارەت بە (ئیعجازی بەلاغی)، لە سیمینارەکەدا کۆمەڵێک موعجیزەو ئیعجازی بەلاغی سەبارەت بە قورئان و فەرموودە خرانە ڕوو، شایەنی باسە سیمینارەکە جێگەی ڕەزامەندی بەشداربوان بوو.
خولی پیشەگەری پێشەنگ یەکێکە لەو خولانەی کە لە لقی ڕاپەرینی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەدەچێت هەموو ڕۆژانی هەینی کاتژمێر دوو تاوەکو (10-3-2023) بەردەوام دەبێت.