دەستەی شەقڵاوەی ژیار سەردانی کتێبخانەی شەقڵاوەی کرد
دەستەی شەقڵاوەی ژیار سەردانی کتێبخانەی شەقڵاوەی کرد
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٢/١٥ ، شاندێکی دەستەی شەقڵاوەی ژیار کەپێکهاتبوو لە بەڕێزان (د.احمد محمد ) بەرپرسی پەیوەندیەکان و (م.دەوەن کامەران کەریم ) بەرپرسی بەشی گەنجان و (م.رێبوار صالح حمدامین) بەرپرسی ڕاگەیاندن. سەردانی کتێبخانەی گشتی شەقڵاوەیان کرد و لەلایەن زۆربەڕێز (م.فاروق احمد ) بەڕێوەبەری کتێبخانە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.وەتیشک خرایە سەڕ چەند بابەتێکی گرینگ و هۆکارەکانی کەمی خوێندنەوە لەی تاک لەئێستادا. وە ئەم شاندە لەپای ماندوو بوون و هاوکاری بەڕێزیان بۆ دەستەی شەقڵاوەی ژیار ڕێز و سوپاسی دەستەیان پێشکەشی ناوبراو کرد .
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار