ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین مەراسیمی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بۆ مامۆستایانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی لقی ڕاپەڕین پەڕێوەچوو.
شەوی ٢٠٢١/١١/١٤ مەراسیمی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بۆ مامۆستایانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ئینستتیوتی ژیاری لقی ڕاپەڕین پەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایان و خەمخۆریی و دڵسۆزییان بۆ گەیاندنی زانست و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار و بە ئاگا و پەیوەست بە بەها و ئاکارە بەرزەکانی ژیانکردن.
شایانی باسە بڕوانامەی ڕێزلێنان و دەستخۆشی پێشکەشی مامۆستایان کرا و بە سەرنج و پێشنیارەکانیان بۆ بەرەو پێشچوون و باشتر و جوانتر گەیاندنی بەرنامە و پڕۆگرامی پەیمانگا و خزمەتکردنی فێرخوازان مەراسیمەکەیان دەوڵەمەنتر کرد.