دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری دیدارێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری کرد لەشەقڵاوە..
دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری دیدارێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری کرد لەشەقڵاوە..
ڕۆژی پینج شەممە ۹-٢-٢٠٢٣ دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە ( د.هیوا عثمان ) بەرپرسی دەستەو ( احمد محمد ) بەرپرسی پەیوەندیەکان، وەکو ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون لە دیدارێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری کراوە، کە سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە بەهەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا/ هەولێر
سازی دابوو بۆ بەڕێز ( سالار محمود ) یاریدەدەری کاروباری کەلتووری لەبەشی کاروباری گشتی کونسوڵخانە.. دیدارەکە لە سێ تەوەر پێکهاتبوو:
١- ئازادی لە ئەمریکا
٢- فرەچەشنی کۆمەڵگەی ئەمریکی
۳- ڕۆحی خۆبەخشی هاوڵاتیانی ئەمریکا
شایانی باسە کە کۆمەڵێکی دەستەبژێر لە خەڵکی ڕۆشنبیرو نووسەر و چاڵاکوان بەشداربوون تیایدا، بە ڕەخنەو سەرنج و تێبینی و جۆراوجۆر دیدارەکە ئاڵوگۆڕ کرا.. لەکۆتایدا کۆڕگێر دڵخۆشی خۆی دەربڕی و بەڵێنی کاری پێکەوەیی و دیداری زیاتری دا بەتایبەت لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی.
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار