ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپه‌ڕین (دیداری کتێب) ئەنجام دەدات.

لەدرێژەی زنجیرە دیداری کتێب دا شەوی سێ شەممە ٢١/ ٢/ ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی خوێنەران لە مامۆستایانی ئاینی و زانکۆو نوسەرو ڕاگەیاندنکار گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کتێبی (فیقهی ئیسلامی، گەشەسەندنی ڕەوتی مێژوویی و دەرفەتەکانی تازەگەریی) نووسینی: دکتۆر سەباح بەرزنجی، ئەنجام درا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆی گەرم و ئاڵوگۆڕی سەرنج و بیروڕا کرا لەبارەی کتێبەکەو بابەتی مێژووی فیقهی ئیسلامی.
دیدارەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاندو کتێبی داهاتووش دیاری کرا بۆ خوێندنەوە.