ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری دیدارێکی ئیمانی له ژێر ناونیشانی (خودناسی) ئەنجام دا:
ڕۆژی سێ شهممه 21-2-2023 كه هاوكاته لهگهڵ 1-شعبان-1444 كاتژمێر 2:00 دوای نیوهڕۆ،
له هۆڵی لقی پشدهری ئینستتیوتی ژیار بهڕێز (د.عمر علی)دیدارێكی ئیمانی له ژێر ناونیشانی (خودناسی)له ڕووی ئیمانییهوه بۆ (60) لە ئهندامان و مامۆستایان و فێرخوازانی لقی پشدهری ئینستتیوتی ژیار سازكرد،
سەرەتا بەڕێز کامەران پشدەری چەند ئایەتێکی قوڕئانی پیرۆزی خوێند، پاشان بەڕێز (م.احمد خدر) بەرپرسی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار لەوتەیەکی کورتدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو بەناوی ئامادەبووانیشەوە بەخێرهاتنی د. عمری کرد، جێی ئاماژەیە بەڕێزیان زۆر به وردی باسی (خودناسی) له ڕووی ئیمانیهوه كرد، ئامادهبووانیش بەجوانی گوێیان لێ گرت و گفتوگۆ له نێوان ئهندامان و (د.عمر علی)كراو دەست خۆشیان هەبوو بۆ ئەو جۆرە دیدارو چالاکیانە، دیدارەکە زیاد له دوو کاتژمێر بەردەوام بوو.
ڕاگهیاندنی لقی پشدهری ئینستتیوتی ژیار