ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپه‌ڕین سیمیناری پیشەگەری پێشەنگ ئەنجام دەدات.

لقی ڕاپەڕینی ژیار لە درێژەی چالاکییەکانیدا لە ڕۆژی هەینی 10-2-2023 سیمیناری یەکەمی خولی پیشەگەری پێشەنگی ئەنجامدا کە لەلایەن (د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) پێشکەشکرا سەبارەت بە (سەرمەشقبە لە بوارەکەت) لە سیمینارەکەدا باس لە گرنگیدان بە پیشە و ئەو بوارەی کاری تێدادەکەین کرا، وە لە کۆتاییشدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.
پاشان ڕۆژی هەینی بەرواری 17-2-2023 سیمیناری دووەمی خولی پیشەگەری پێشەنگ ئەنجامدرا کە لەلایەن (پ ی.د. ٳبراهیم عبدالرحمن) پێشکەشکرا سەبارەت بە (مامۆستا هۆکارە یاخود بەربەستە لە گۆڕینی کۆمەڵگا)، شایەنی باسە سیمینارەکە جێگەی ڕەزامەندی بەشداربووان بوو، وە لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو، خولی پیشەگەری پێشەنگ یەکێکە لەو خولانەی کە لە لقی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت و هەموو ڕۆژانی هەینی کاتژمێر دوو تاوەکو (10-3-2023) بەردەوام دەبێت.